AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٥ ٢٠:٥٨

تەقینەوەی بەهێز لە دوبەی و ئەبووزەبی بیسترا

تەقینەوەی بەهێز لە دوبەی و ئەبووزەبی بیسترا

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوەندی شاری دوبەی و لە بنکەی ئاسمانی ئەلزەفرا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بیستراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە شایەتحاڵانی چاودێر لە ناوەندی شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات چەند تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی داوە.

هەروەها ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوە بەهێزەکان لە بنکەی ئاسمانی ئەلزەفرا لە ئەبوزەبی بیستراوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی میرنشینی دوبەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەواڵەکانی تەقینەوە لە ناوەندی شارەکە ڕاست نین.

News ID 59982

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha